riklam

مێسی و رۆناڵدۆ بەرەنگاری كۆرۆنا دەبنەوە

وەرزش‌‌ 12:59 PM - 2020-03-25
.

.

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەخشینەكانی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستیپێكرد .

بەرێوەبەری كلینیكی پزیشكی Clínic de Barcelona  لە ئیسپانیا رایگەیاندووە، مێسی بە بڕی یەك ملیۆن یۆرۆ هاوكاری كلینیكی شاری بەرشەلۆنەی كردووە .

پێشتریش مێسی بریاریدابوو لە 30% مووچەی مانگانەی لە یانەكەی خۆش بێت بەهۆی وەستانی خولەكانی ئیسپانیاو ئەوروپاوە .

هاوكات كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و خۆرخی مێندزی بریكاری كارەكانی بریاریانداوە بە دابینكردنی ئامێری هەناسەدان و چەندین پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەیەكی پۆرتوگال و دۆنەیتكردنی بڕی ١ ملیۆن یۆرۆ.

PUKmedia هەرێز جەمال- وەرزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket