riklam

ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌سه‌ر دوو تووشبووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان 12:33 PM - 2020-03-25
.

.

ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ دوو تووشبووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان نه‌كردووه‌ و له‌ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنه‌وه‌ تووشبوون.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ به‌ركه‌وته‌ی تووشبوانی پێشتر نین و به‌ڵكوو له‌ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنه‌وه‌ تووشبوون.

ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ تووشبوان دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێسه‌ و ئه‌ویتریش دانیشتووی گوندی گاینجی خۆرئاوای هه‌ولێره‌.

تا ئێستا له‌هه‌رێم كوردستان 99 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه‌ 27 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket