riklam

ئەڵمانیا.. بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ بڵاوكردنەوەی كۆرۆنا پیاوێك دەستگیردەكرێت

جیهان 08:35 AM - 2020-03-25
.

.

دوای ئەوەی پێگە ئەلكترۆنیەكانی ئەڵمانیا كرتەیەكی ڤیدیۆیی كەسێكیان بڵاوكردەوە لەهەوڵی بلاوكردنەوەی كۆرۆندایە لەمیترۆیەكی شاری میونخی ئەڵمانیا پۆلیسی ئەو شارە تۆمەتبارەكەیان دەستگیركرد.

لەكاتێكدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە مەترسی و هەڕەشەی گەورەلەسەر ژیانی مرۆڤ پیاوێك لەناو یەكێك لەمیترۆكانی میونشنی ئەڵمانیادا هەڵدەستێتبە پیسكردنی ئامێری دەرهێنانی تكت و لیكاویكردنی دەسكی ناو میترۆكە.

ئەو كەسە بەوەشەوە ناوەستێ بەڵكو لەكاتی ئەنجامدانی ئەو كردەوەیەدا ئەوەی كردویەتی بەڤیدیۆ تۆماریكردوە و دواتر لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە و واشیدەرخستووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و مەبەستی بووە ئەو ڤایرۆسە بڵاوبكاتەوە.

دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی بەپشت بەستن بەڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی "بیڵد" ئاشكرایكردووە، ئەو كەسە تەمەنی 33 ساڵەو دوای ئەوەی لەلای پۆلیس سكاڵای لەسەر تۆماركراوە پۆلیس تۆمەتبارەكەی دەستگیری كردووەو ئێستا لە لێكۆڵینەوەدایە و تۆمەتی دەستدرێژی جەستەیی روبەڕوو كراوەتەوە.

بەڵام تا ئێستا ئەوە یەكلایی نەبۆتەوە ئەو كەسە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە یان نا وەك خۆی دەڵێ بەپێی وتەی پۆلیس تاقیكردنەوەی بۆكراوە و چاوەڕوانی ئەنجامەكانی دەكەن.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket