riklam

ڕاگەیەنراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

کوردستان 01:48 AM - 2020-03-25
.

.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر بۆ  بەڕەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبونەوەو چەند بڕیارێكیان دەركردوە.


لەراگەیەنراوێكی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێردا هاتووە:"  ئەمشەو 2020.3.24 بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەم خاڵانەی خواروە كرایەوە:-


- ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سوپاسی زۆری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكات كە ئەمڕۆ 2020.3.24 لەیەكەم ڕۆژی قەدەغەكردنی هاتووچۆی سەرتاسەری بۆ ئۆتۆمبێل و پیادە، تا ڕادەیەكی زۆر باش پابەند بوون.


- هەروەها سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەكان و ناوخۆ و پێشمەرگە دەكەین كە بە شەونخونی و ئێشكگریی بەردەوامیان بەشەو و ڕۆژ هەموو توانای خۆیان خستۆتەگەڕ لەپێناوی ئەوەی هاوڵاتیان و هاوشاریانی خۆمان لە شارەكەمان پارێزراوبن.


- سوپاسی سەرجەم قەیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و فەرمانگەی تەندروستی و تەواوی تیمەكانی تەندروستی و هەموو ئەوانەش دەكەین كە ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە بەكارەكانی خۆیان هەڵساون لە پێناوی پاراستن و خزمەتكردنی هاوڵاتییان لە خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


- بە پێویستیشی دەزانین سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی و لقی هەولێری مانگی سوری عێراقی و تەواوی خێرخوازانی شارەكەمان بكەین، كە لەو ماوەیەدا بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتۆتە پێش و بۆتە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆری هەژار بێ كار و كەسابەت بمێننەوە، بە ئەركی مرۆیی و نیشتمانیی و ئاینیی خۆیان هەڵساون و كۆمەك و هاوكاریی و خواردنیان گەیاندۆتە ژمارەیەكی بەرچاووی خەڵكی كەم دەرامەت و هەژار و هێشتاش بەردەوامن.


هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی پارێزگای هەولێر دڵنییا دەكەینەوە، بەهەموو شێوەیەك لە هەوڵەكانمان بۆ خۆپارێزی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستییان بەردەوامین و پارێزەری هاوشاریانی خۆمانین، لەگەڵ ئەوەشدا داواكارین هاوڵاتییانمان پابەندبن بە بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەكان و ئەو چەند رۆژە بەرگە بگرن و خۆیان بپارێزن لە كۆبوونەوە و قەرەباڵغی و لەماڵەكانیان بمێننەوە.


PUKmediaژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket