riklam

بەشی سۆناری 3 نەخۆشخانەی ئەهلی دادەخرێن

کوردستان 01:41 AM - 2020-03-25
.

.

لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی تەندروستیەوە سێ نەخۆشخانەی ئەهلی بەهۆی پابەند نەبوونیان بەبڕیارێكی وەزارەتی تەندروستیەوە لەسەر نرخەكانیان، سزادەدرێن.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەنراوێكیدا رایگەیاندوە:"بەسەرپەرشتی  دكتۆر سامان حسێن بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم، تیمەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەر بەوەزارەتی تەندروستی لە بەردەوامی هەڵمەتەكانی گەران و پشكنیندا، وە بەهۆی باپەندنەبوونیان بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و گرانكردنی نرخی سۆنار لە پارێزگای هەولێر بەشی سۆنار لە نەخۆشخانەكانی (پاكی، CMC، دایك) داخران".

رونیشكراوەتەوە:" هاوكات تاقیگەیەكی ددانیش باپەندنەبوو بە ڕاگرتنی كارەكانی داخرا.

ئاماژە بەوەشدراوە:" لێژنەكانی پشكنین بەردەوامن لە گەران و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكەدن لەكاتی بینینی سەرپێچی و بابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن.


PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket