riklam

بودجەیەكی تایبەت بۆ تەندروستی دەربەندیخان تەرخاندەكرێت

کوردستان 11:04 PM - 2020-03-24
.

.

حكومەتی هەرێم بودجەیەكی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخاندەكات.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئەمشەو 24-3-2020 ئاشكرایكرد: لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بودجەیەكی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخان دەكرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و  حكومەت بە پێی توانای یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە دەدات كە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێم زیاترە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket