riklam

شەش حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

کوردستان 10:31 PM - 2020-03-24
.

.

تەندروستی هەرێم شەش حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێم رایگەیاندكە دوو خێزانی دانیشتووی دەربەندیخانن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای  سلێمانی دەستنیشانكران كە لە دوو خێزانن و بەركەوتووانی توشبووی دوێنێن.

راشیگەیاند: توشبووەكان سێ ئافرەت و دوو منداڵ و یەك پیاوی تێدایە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 97 كەس، كە 66 توشبوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 28 توشبوویان لە هەولێر و دوو تووشبووەكەی دیكەش لە دهۆكن.

هاوكات دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 27حاڵەتی چاكبوونەوەش لە سلێمانی تۆماركراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket