riklam

حاڵەتێكی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا لەكەركوك تۆمار كرا

کوردستان 10:28 PM - 2020-03-24
.

.

حاڵەتێكی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكەركوك تۆمار كرا كە ژنێكی تەمەن 74 ساڵە و بەهۆی سەردانیكردنەوە ڤایرۆسەكەی بۆ گوازراوەتەوە.

دكتۆر سەباح نامیق سەرۆكی هۆبەی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بە PUKmedia ی راگەیاند: توشبووەكە ژنێكی توركمانی تەمەن 74 ساڵە و ناوی  (ر، ك، ع) و  دانیشتووی ناحیەی تازەی سەر بە كەركوكە.

وتیشی: توشبووەكە پێشتر باری تەندروستی باش نەبووە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین كەس لە خزم و ناسراوەكانی سەردانیان كردووە و هەر لەوانیشەوە تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

راشیگەیاند: لە ئێستادا تەندروستی كەركوك بەدوای ئەو كەسانەدا دەگەڕێت كە لەو ماوەیەدا سەردانیانكردووە و باری تەندروستیشی ناجێگیرە.

دكتۆر سەباح نامیق وتیشی: لە ئێستادا توشبووەكە لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوكە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی سەنتەری كۆرۆنا لە ناوچەی پیشەسازی كەركوك دەكرێت، بەمەش ژمارەی توشبووان لەو سەنتەرە دەبێتە دوو كەس.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket