riklam

ئاگر لە كافتریایەك لە سلێمانی دەكەوێتەوە

کوردستان 10:02 PM - 2020-03-24
.

.

ئاگر لە كافتریا و چێشخانەی لوبنانی لە سلێمانی بەربوو و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

سەعات 8ی ئەمشەو 24-3-2020، ئاگر لە كافتریا و چێشخانەی لوبنانی لە سلێمانی كەوتەوە و  تیمەكانی بەرگری شارستانی بەسەرپەریشتی عەمید دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی  گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بكەن.

نەقیب رێكان جەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند: هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە و خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.

PUKmedia جەعفەر جەلالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket