riklam

27توشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە

کوردستان 09:46 PM - 2020-03-24
.

.

پێنج هاووڵاتی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانی خۆیان، بەمەش ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتە 27 كەس.

دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: پێنج هاووڵاتی دیكەی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەكانی خۆیان.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە 91 كەس، كە 61 توشبوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 28 توشبوویان لە هەولێر و دوو تووشبووەكەی دیكەش لە دهۆكن.

هاوكات دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 27حاڵەتی چاكبوونەوەش لە سلێمانی تۆماركراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket