riklam

ئەڵمانیا بودجەیەكی زەبەلاح بۆ روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا تەرخاندەكات

جیهان 09:10 PM - 2020-03-24
.

.

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا بودجەیەكی رزگاركەری ئابوری بێوێنە بۆڕوبەڕوبوونەوەی كاریگەریە خراپەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابوری وڵاتەكەی تەرخان بكات و پێشبینیش دەكرێت  بۆ سێ مانگی داهاتوو زیانەكانی ئەڵمانیابەهۆی كۆرۆناوە لە 354 بۆ729 ملیار یورو بەرزبێتەوە.

 ئەم بڕیارە لەكاتێكدایە پێشبینی دەكرێت ئابوری ئەڵمانیا بەبڕی زیاتر لە 700 ملیار یۆرۆ توشی زیانبێتو نزیكەی یەك ملیۆن هەلی كاریش لەدەستبدات.ئەمە لەكاتێكدا كەهەموو كەرتەكانی ئابووری كاریگەری خراپی پەتای كۆرۆنۆیان لەسەرەو چاوەڕوان دەكرێت بەسەدان ملیۆن زیان بەو كۆمپانیایانە بگات.

سەبارەت بەم رەوشە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ئەڵمانی دوێنێ دووشەممە 23 ی ئادار بڕیاریدا یارمەتییەكی بێوێنە بۆ رزگاركردنی دەرفەتی كار و كۆمپانیاكان لەهەلومەرجی پەتای كۆرۆنادا تەرخان بكات، بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەش حكومەتی فیدرالی بڕیاریدا بڕی 156ملیار بخاتە سەر بودجەی ساڵی 2020 ئەمەش یەكەمینجارە حكومەتی ئەڵمانی لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا ئیزافەی وابخاتە سەر بودجەی ساڵانەی خۆی.ئەمە جگەلەوەی كە 550ملیار یۆرۆی بەدەر لەبودجەی 2020 بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆناو كۆمپانیاكان تەرخان كرد.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی لەسەرچاوە رەسمییەكانی حكومەتی فیدراڵییەوە زانیویەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارگەلێكی لەسەر چۆنیەتی پاراستن و ڕاستكردنەوەی یاسایی داوەو ئەویارمەتیانەش چەندین بوار دەگرێتەوە لەناویاندا سودوەرگرتنی كۆمپانیا بچوكەكان لەو یارمەتیانەو ئەوانەی كەخاوەنی پیشەی ئازادن و كاری سەربەخۆ دەكەن وەك هونەرمەندان و كەسانی كرێكار لەبوارەكانی چاودێری و ئەم یارمەتیەش بۆ ماوەی سێ مانگ سودی لێ وەردەگیرێت.

ئەمە جگە لەوەی لەڕێگەی سندوقی پشتگیری سەقامگیریەوە دەكرێ پشتگیری لەدامەزراوەو كۆمپانیا گەورەكان بكرێت هەمانكات دەوڵەت لەكاتی پێویستدا بەشداری ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانە بكات،لەمڕۆشەوە بەرنامەی قەرزی تایبەت و بێ سنورو بێ مەودا لەلایەن بانگی گەشەپێدانی ئەڵمانیەوە بۆ پشتگیری كۆمپانیا گەورە زیانلێكەوتوەكان دەستیپێكرد.لەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیدا ئەوەشی تیایە كە ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كەگرێبەستی كرێنشینی هەڵدەوەشێننەوەو بەهۆكاری دواكەوتنی كرێ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوەو ئەگەر خاوەن كرێ هەر سەرپێچیەكی یاسایی بكات هەموو  بەدواداچونی سەروەت و سامانی و نرخی كرێكەی هەڵدەپەسێندرێت.هەر بەپێی ئەو بڕیارانە پشتگیری ئەو كۆمپانیایانەش دەكرێت تا ئەو كرێكارانە بهێڵنەوە كەبەشێوەی كەم ڕۆژانە دەوام دەكەن و لەكارەكانیان دەرنەكرێن هەروەها نەخۆشخانەكان سێ ملیار یۆرۆی بۆ تەرخانكراوە.

 ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بڕیاریشیدا پسپۆڕییەكان لەمیانەی ڕوبەڕووبونەوەی كۆرانا زیاد بكات و مافی مایەپوچ بوونی كۆمپانیاو ڕێگەدان بەكۆمپانیاكان تاكۆبونەوەو كۆنفرەنسی سالانەو بنەڕەتیان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجم بدەن،چاوەڕوانیش دەكرێت ڕۆژی هەینی داهاتوو پەرلەمانی ئەڵمانی ئەم بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیارنی حكومەتی ئەڵمانیا پەسەندكات.

پلانی بانكی ناوەندی ئەوروپی بۆ بوژاندنەوەی پارەی ئەوروپی
لەمیانەی هەوڵە بەردەوامەكاندا وەزیری ئابوری ئەڵمانیا پیتر ئەلتمایەر ڕایگەیاند: وڵاتەكەی پاشەكشەیەكی گەورەی لەبەرهەمهێنای ئابوریدا كردووە بەشێوەیەك كەمتر نیە لەساڵی 2009 كاتێك كۆی پاشەكشەی ئابوری گەیشتە لەسەدا پێنج .ئەلتمایەر بە ڕۆژنامەنوسانی وت: پێشبینی دەكەین بەرهەمهێنانی ئابوریمان پاشەكشە بكات تاكەمتر لەو ئاستەی كەساڵانی 2008-2009 تۆماركرا.

سەبارەت بەم رەوشە پەمانگەی ئیفۆی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی ئابوری پێشبینی دەكات ئەڵمانیا نزیكەی نیو ترلیۆن یۆرۆو زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو دەرفەتی كار بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لەدەستبدات،سەرۆكی پەیمانگای كلیمنس فۆست رایگەیاند زیانەكانی كۆرۆنا قەبارەكەی هەموو ئەو زیانانە تێدەپەڕێنێ  كەلەدەیان ساڵی ڕابردودا هەر لەكارەساتە ژینگەییەكانەوە تائابوریەكان بەسەر ولاتدا هاتووە..وتیشی ئابوری ئەڵمانیا بەڕێژەی 729 ملیار یۆرۆ كورت دەهێنێت ئەمە جگەلەوەی بازاڕی ئەڵمانی توشی زیانێكی گەورەو قەیرانێكی گەورەی ئابوری بێوێنە دەبێت.

ئەم پەیمانگایە ئاماژەی بەوەشداوە ئەم قەیرانە دەبێتە هۆی لەدەستدانی 1.8 ملیون دەرفەتی كارو ناچاركردنی شەش ملیۆن كەس بەكەمكردنەوەی سەعاتی كاركردنیان بەناچاری سەرۆكی ئەم پەیمانگایە.

 دەشڵێت: رێگەی ڕاست ئەوەیە بەهاوسەنگی یارمەتیەكان دابەشبكرێت وسیاسەتێكی تەندروست پیادەبكرێت.ئامانجیش كەمكردنەوە دەبێت لەئاستی ڕێژەیی ئابووری بەبێ زیان گەیاندن بەهەوڵ و تواناكانی ڕوبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنا..جەختیشیكردەوە لەداڕشتنی ستراتیژیەكی نوێ بۆدەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان ودانانی سنورێك  بۆ ئەو پەتایە.

لەڕاگەیاندنی ئەو پەیمانگایەدا ئەوەش هاتوە ئەم قەیرانەی ئەمڕۆ دەبێتە هۆی كورتهێنان لەبەرهەمهێناندا كەبەسەدان ملیار مەزەندە دەكرێت و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەوام و بێكاری.

پەیمانگای"ئیفۆ"پێشبینی ئەوەش دەكات زیانەكان لەدوو مانگی داهاتوی ئەڵمانیادا لە255ملیار بۆ490 ملیار یورو بەرز بێتەوەو هەروەها هەمان پێشبینیش بۆ سێ مانگی داهاتووی زیانەكانی ئەڵمانیا ئەوەیە زیانەكان لە 354 ملیار بۆ729 ملیار یورو بەرزبێتەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا

س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی،دۆیچەڤیللە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket