riklam

له‌ گه‌رمیان سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ناوخۆ ده‌خرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

کوردستان 08:58 PM - 2020-03-24
.

.

ئه‌مڕۆ (24ی ئازار) سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنی ته‌واوی كارمه‌ندانی ناوخۆ بۆ ئه‌رك بینین و روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رپه‌رشتیاری… More ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، خۆشبه‌ختانه‌ تا ئێستا له‌ گه‌رمیان به‌ ماندوبونی كارمه‌ندانی ناوخۆ و هاوكاری به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست، بارودۆخه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵدایه‌ و حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌، بۆیه‌ سوپاس و پێزانینمان هه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك.

ووتیشی، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌زارتی ناوخۆ له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ ئه‌رك بینینیان له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ ئه‌و ئه‌مه‌به‌سته‌ش رێكاره‌كان له‌ گه‌رمیان ده‌گرینه‌به‌ر.

هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپارت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كارمه‌ندانیان ئاماده‌باش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن هاوشانی ئاسایش و پۆلس و پۆلیسی هاتوچۆ ئه‌رك ببینن.

 

PUKmedia فۆتۆ: کاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket