riklam

روونكردنەوەیەك لەئیدارەی گەرمیانەوە

کوردستان 08:50 PM - 2020-03-24
.

.

ئیدارەی گەرمیان روونكردنەوەیەك لەسەر داخستنی كارگەی چیاو بۆ دروستكردنی شیرەمەنیەكان  بڵاو دەكاتەوەو هۆكارەكەی بۆ زۆری ژمارەی كارمەندەكانی دەگەڕێنێتەوە.


لەروونكردنەوەكەی ئیدارەی گەرمیاندا هاتووە:"سەبارەت بە بەردەوامی كاركردنی كارگەی چیاو لە كەلار، لێرەوە رایدەگەیەنین كە لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە رێنمایی و بڕیارەكانیدا هیچ كارگەیەكی دانەخستووە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام دوای بەدواداچوونی ژووری ئۆپەرسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان و چاودێریركردنی كارگەكەی چیاو، دوپاتیدەكەینەوە، ئەو كارگەیە كە (140) كرێكاری هەیە و كاردەكات بۆ دابینكردنی پێداویستی شیرەمەنی بۆ بازاڕ".


لەبەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە:" هەرچەندە بەردەوامە و رۆژانە كاری خۆی دەكات، هاوكات بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو بەشی كارگەكە كە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی ساردەمەنی داخراوە و خودی كارگەكە سێ كارمەندی تەندروستی دابینكردووە بۆ پشكینین و چاودێری كرێكارەكانی، تا ئێستاش هیچ حاڵەتێكی گومانلێكراوی كۆرۆنا لەو كارگە نەبووە و هەروەها تەواوی كرێكارانی كارگەكە خەڵكی كەلار و سنورەكەن، هیچ كرێكارێكی لە وڵاتی ئێرانەوە نەهێنراون.


ئاماژە بەوەشدراوە:" لێرەوە سوپاس و پێزانینمان هەیە ئەو چالاكوان و هاوڵاتیانەی لە خەمخۆرییانەوە ئەم بابەتەیان وروژاند و گەیەندیانە ئیدارەی گەرمیان.


PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی گەرمیان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket