كوه‌یت له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان بڕیارێكی قورس ده‌رده‌كات
جیهان 07:31 PM - 2020-03-24.
هه‌ركه‌سێك ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی په‌تاكان 10 ساڵ زیندانی ده‌كرێت و بڕی 95 هه‌زار دۆلاریش غه‌رامه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24-3-2020 په‌رله‌مانی كوه‌یت ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر توندكردنی سزاكان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی یاسای نه‌خۆشییه درمه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها سزادانی ئه‌وانه‌ی كه ڕێكاره‌كانی حكومه‌ت پێشێل ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی كوه‌یت راشیگه‌یاندوه كه په‌رله‌مان به‌كۆی ده‌نگی 56 ئه‌ندام و دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌می یاسای خۆپاراستن له نه‌خۆشییه درمه‌كان، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاساكه ده‌ربڕی، له‌نێویاندا توندكردنی سزاكان به‌شێوه‌یه‌ك كه له ئاستی ڕه‌وشی ئێستای ته‌ندروستیدا بێت.
له هه‌مواره نوێیه‌كه‌دا هاتووه هه‌ر كه‌سێك پێشێلی ڕێنماییه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكان بكات، ئه‌وا سزای 6 مانگ زیندانی كردن ده‌درێت و (32)هه‌زار دۆلار پێبژاردنی بۆ ده‌كرێت.
په‌رله‌مان ئه‌و ماده‌یه‌شی هه‌موار كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ر كه‌سێك تووش بووبێت به‌یه‌كێك له نه‌خۆشیه درمه‌كان، ببێته هۆكار بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسكه بۆ كه‌سێكی تر، ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانی ده‌كرێت و 95 هه‌زار دۆلار پێبژاردنی بۆ ده‌كرێت.
دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی دانیشته‌كانی په‌رله‌مان، مه‌رزوق غانم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت رایگه‌یاند: كۆی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕیاریان له‌وه‌دابوو كه دانیشتنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مان ته‌رخان بكرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه حكومه‌تی كوه‌یت ئاراسته‌ی كردبوون، ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به به‌گژاچوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت ده‌شڵێت: نیمچه ڕێككه‌وتن و كۆده‌نگیه‌ك له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا هه‌بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر له‌دوای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، شێخ سه‌باح خالد سه‌باح سه‌رۆكی وه‌زیران ستایشی په‌رله‌مانی كرد، له‌پای هاوكاریی كردنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌نه‌ی كه پاڵپشتی حكومه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ن.
PUKmedia ڕۆیته‌رز
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26