riklam

كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 20 په‌كناخات

جیهان 06:33 PM - 2020-03-24
.

.

روسیا رایگه‌یاند كه‌ ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی روسیا له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌  به‌شداری له‌ لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (جی 20) ده‌كات، كه‌وا بڕیار دراوه‌ له‌ 26 ی ئازاردا ئه‌نجام بدرێت.

ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (جی 20) گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان دراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24-3-2020 كۆشكی كۆماری كرمیلین رایگه‌یاند كه‌ ڤلادیمیر پۆتین له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شداری له‌ لوتكه‌ی كۆنگره‌ی به‌په‌له‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (جی 20) ده‌كات. كۆنگره‌كه‌ش تایبه‌ت كراوه‌ به‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری جیهان.

پێشتر وڵاتی سعودیه‌ كه‌ له‌ ئێستادا رێكخه‌ری  كارو چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی 20  وڵاته‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهانه‌، داوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و هه‌وڵانه‌ی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ دراون كردبوو.

جێی ئاماژه‌یه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڤایرۆسه‌كه‌ی وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی ناساند، تا ئێستاش زیاتر له‌ 395 هه‌زار كه‌س له‌ 165 وڵاتی جیهان تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون، ڤایرۆسه‌كه‌ بۆته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 17234 كه‌س، 103732 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket