تره‌مپ: پشت به چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بایه‌ر ده‌به‌ستین بۆ كۆرۆنا
جیهان 05:46 PM - 2020-03-24.
پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاو "سبان"ی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا متمانه‌ی زۆر ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه به‌ر له 86 ساڵ بۆ چاره‌سه‌ری مه‌لاریا گه‌وره كۆمپانیای بایه‌ری ئه‌ڵمانی به‌رهه‌میهێناوه‌و له‌ئێستاشدا ده‌یانه‌وێ بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌شه‌ی پێبده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری زانستی ئه‌ڵمانیBUSINESS INDSIDERدامه‌زراوه‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌ناوبانگی "بایه‌رن"ی ئه‌ڵمانی سێ ملیۆن یه‌كه‌ی له‌ده‌رمانی مه‌لاریا پێشكه‌ش به‌ولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كردووه كه‌له پاكستان به‌رهه‌می ده‌هێنێت به‌وپێیه‌ی كه‌له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ده‌رمانی كلوروكین له‌پێكهاته وزه‌به‌خشه‌كان پێكهاتووه بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه باوه‌كان به‌سوده له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی فیدرالی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌وه هیوای خۆی هه‌ڵچنیوه.له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌م ده‌رمانه له‌ولاتی چین تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه.ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی زۆره داواكاری زۆری له‌سه‌رنیه‌و كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بایه‌ر به‌رهه‌می ناهێنێ جگه له‌حه‌بی مه‌لاریا Resochin ئه‌مه‌ش پێكهاتووه له پێكهاته‌ی وزه‌به‌خش و له‌پاكستان به‌رهه‌می ده‌هێنێ به‌لام له‌ناكاو جیهان باس له ده‌رمانی Resochin ده‌كات به‌و هیوایه‌ی یارمه‌تیده‌ربێت له‌دژی ڤایرۆسی Covid-19 كه‌به كۆرۆنا ناسراوه ڕاستیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌رمانه له‌سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردودا له‌ئه‌ڵمانیا گه‌شه‌ی پێدراوه..له‌و تاره‌دا هاتووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌ده‌رمانی دژه مه‌لاریاداو هیوای له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵچنیوه له‌شه‌ری دژه كۆرۆناشدا به‌كاربێت ..بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنێك دامه‌زراوه‌ی ناسراوی بایه‌ر سێ ملیۆن حه‌بی Resochin به‌خشیه‌وه ولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌كاتێكدا كه‌ڕاده‌ی توشبوون له‌و ولاته‌دا له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه. لای خۆشیه‌وه وته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی"بایه‌ر لبیزنیس ئیسنایدر"ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئێسته له‌پاكستان وه‌به‌رهه‌مده‌هێندرێت ده‌توانرێ هه‌نارده‌ی ولاتانی ده‌ره‌وه بكرێت له‌ڕێگه‌ی مۆڵه‌ته تایبه‌ته‌كان و ده‌وڵه‌تی هاورده‌و ئاژانسه حكومیه‌كانی پاكستانه‌وه‌و له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مریكا به‌خێرایی مۆڵه‌تی فه‌رمی به‌ده‌ستهێناوه.
دامه‌زراوه‌ی "بایه‌ر" ونه‌خۆشخانه‌ی شاریتی ئه‌ڵمانیا
ئه‌م گروپه كه‌باره‌گاكه‌ی له‌شاری لیڤه‌ركۆزنه خوازیاری ئه‌وه‌ن یارمه‌تی ولاتانی تربه‌ن و وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارێتی ولاتانی جیاجیا بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی چۆن دامه‌زراوه‌ی بایه‌رن یارمه‌تیان بدات. جگه له‌وه‌ی یارمه‌تی ولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادرا وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌و ده‌رمانه له‌پاكستانه‌وه بگه‌یه‌نێته‌وه ئه‌ڵمانیاو قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی شاریتی دا وه‌ك كلوروكین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربێت چونكه كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌و دژه هه‌وكردن دژه ڤایرۆسه‌كانن..چینیه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه هۆشداریاندا له‌وه‌ی كه‌ده‌بێ به هه‌ستیاریه‌وه به‌كاربهێندرێت.
كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م ده‌رمانه گێژ بوون و سكچوون و قورسبوونی گوێيه
گۆڤاری "ووهان"تایبه‌ت به‌بابه‌تی ڤایرۆسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه پێدانی بڕی زیاده له‌و ده‌رمانه مه‌ترسیداره به‌هه‌مان شێوه گۆڤاری"فورتشن"نوسیویه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی كلوروكین ته‌نیا له‌ژێر چاودێری دكتۆردا ده‌بێت.ئه‌م ده‌رمانه له‌گه‌ڵ خانمی دوگیاندا ناگونجێ و ڕێگه‌پێدراوه نیه له‌م باره‌یه‌وه پزیشكانی چین به‌سنورداری ماده‌ی كلوروكین یان به‌كارهێناوه‌و بۆ هه‌رنه‌خۆشێك یه‌كجار ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی تری مه‌ترسیداری نه‌بوبێ.
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش زانكۆی"توبنگین"تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كۆپیه‌كی هیدرۆكسی كلوروكوین كه هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه ئۆرگیناڵه‌كه‌یه له‌نه‌خۆشی كۆرۆنادا ده‌كات.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
س: BUSINESS INDSIDER
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25