riklam

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی: ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ عیراق و سودان و یه‌مه‌ن سه‌خته‌

جیهان 05:06 PM - 2020-03-24
.

.

له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا 380 هه‌زاری تێپه‌ڕاند و زیاتر له‌ 16 هه‌زار و 500 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه‌، ده‌یان وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ڕاستی ئاسیا، په‌یوه‌ندییان به‌ سندوقه‌كه‌وه‌ كردووه‌، بۆ پێدانی هاوكاری دارایی و ڕێگریكردن له‌ كاریگه‌ری كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابوریی وڵاته‌كه‌یان. ڕاشیگه‌یاندووه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئابورییه‌كی پته‌ویان نییه‌ سه‌خت ده‌بێت، وه‌ك عیراق و سودان و یه‌مه‌ن. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ كوه‌یت كه‌ چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 39 كه‌س. له‌ عومانیش 18 تووشبووی نوێ تۆماركراوه‌. له‌ ئیسرائیلیش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و 656 و (29) یان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.

له‌ ئه‌ڵمانیاش بۆ 27 هه‌زار و 436 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و 114 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ندیش ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ باری نائاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نن. له‌ تایوانیش هاوكات هندستان 32 پارێزگا هه‌رێم بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، داده‌خات. له‌ هه‌رێمی "هوبی" وڵاتی چینیش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ هیچ تووشبوویه‌كی نوێ نه‌بوو، ئه‌مڕۆ تووشبوویه‌كی نوێ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا. بڕیاریشه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر هه‌رێمی "هوبی" كه‌ ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بوو، هه‌ڵبگیرێت. له‌ كۆریای باشوریش 80 ملیار دۆلار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ته‌رخان ده‌كرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket