riklam

عیراق.. 27 تووشبووی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

عیراق 05:00 PM - 2020-03-24
.

.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ 316 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 75 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌ توشبوونی 50 كه‌س دیكه‌ش به‌ڤایرۆسی كۆرۆناده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌غداد – ره‌سافه‌ (2)، به‌غداد – شاری پزیشكی (1)، به‌سڕه‌ (11) نه‌ینه‌وا (4) كه‌ربه‌لا (3) دیاله‌ (1) نه‌جه‌ف (13) سلێمانی (8) هه‌ولێر (6) دهۆك (1)

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌ كه‌ حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌م شێوه‌یه‌ تۆماركراوه‌: 4 حاڵه‌ت له‌كه‌ربه‌لا، (1) له‌ نه‌ینه‌وا، (1) له‌ سلێمانی.

13 حاڵه‌تی نوێی چاكبوونه‌وه‌ش تۆماركراوه‌، (9) له‌سلێمانی، (1) حاڵه‌ت له‌هه‌ریه‌ك له‌ كه‌رخ و به‌سڕه‌، (2) له‌ نه‌جه‌ف.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌ پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به‌ فه‌رمانه‌كانی لیژنه‌كان ده‌كاته‌وه‌،  هه‌روه‌ها جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵگا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپاتیشيده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا بكرێت كه‌ رێكارو رێوشوێنه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێشێل ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی

24 ی ئازاری 2020

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket