riklam

سه‌رۆك كۆمار: ھاوكاری لۆجیستی تیمی پشتیوانی نیشتمانی ده‌كه‌ین

عیراق 04:42 PM - 2020-03-24
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 24-3-2020، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونی د. جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و د. عه‌لی شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راوێژكاران له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشوازیكرد له‌ تیمی پشتیوانی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌  سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ھه‌موو جۆره‌ ھاوكاری و یارمه‌تییه‌كی لۆجیستی پێشكه‌ش به‌تیمی پشتیوانی نیشتمانی ده‌كات له‌ رێگه‌ی گرتنه‌ ئه‌ستۆ و چاودێریكردنی كاره‌كانی تیمه‌كه‌ له‌ پێناو تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ی كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌وێته‌وه‌، ھاوكات داواشی له‌ ته‌واوی هاونیشتمانیان كرد، له‌ بازرگان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و یه‌كێتی و سه‌ندیكاكان و عه‌شائیر و ته‌واوی ھاووڵاتیان كه‌ پشتیوانی له‌ كاری تیمه‌كه‌ بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار دووپاتیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئاڵه‌نگارییه‌كه‌ پێویستی به‌ یه‌كخستنی ته‌واوی توانا میللی و ره‌سمییه‌كانه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی ھاووڵاتییان ده‌كات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی ورده‌كاری پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا خسته‌روو.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ تیمی پشتیوانی نیشتمانی سروشتی كاری خۆبه‌خشی لێبڕاوانه‌ی تیمه‌كه‌یان خسته‌ڕوو بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی پشتیوانی و هه‌وڵی حكومه‌ت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و تۆڕی قه‌یران و پێشكه‌شكردنی پێداویستی خۆپارێزی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ری.

PUKmedia

54545454545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket