كۆرۆنا
بیروڕا 04:21 PM - 2020-03-24.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی
ڤایرۆسێكی ئێجگار ورد كه به چاوی ئاسایی نابینرێت، ته‌واوی جیهانی تۆقاند و زۆرێكی هاوكێشه‌كانی هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانی ناچار كرد رێوشوێنی ئه‌وتۆ بگرنه‌به‌ر ته‌نانه‌ت له كاتی جه‌نگیشدا په‌یڕه‌و نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، شانازی كردنی عه‌قڵی مرۆیی به ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانییه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رده‌م هێرشی ئه‌م ڤایرۆسه وردیله‌یه‌دا دۆش داماوه. ده‌وڵه‌تێكی هه‌ره گه‌وره‌ی وه‌ك چین، هینده‌ی نه‌مابوو سه‌ركردایه‌تی ئابووریی جیهان بكات، رایگه‌یاند كه له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كورۆنا رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی زۆر توند و قورس بۆته‌وه، جگه له ده‌مامك و گۆشه‌گیریی ناچاری شاره‌كان و خێزانه‌كان، هیچ چه‌كیكی تر بۆ به‌ره‌نگاری بوونی نییه، له ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا بینیمان چۆن زۆربه‌ی خه‌ڵكی به لێشاو به‌ره‌و دوكان و ماركێت و سوپه‌رماركێته‌كان ده‌ڕۆیشتن و ره‌فه‌ی هه‌موویانیان به‌تاڵ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆگاكانی ماڵه‌وه‌یان پڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ناو چوارچێوه‌ی دیواری خان‌و و شوقه‌كانیان بخه‌نه حاڵه‌تی گۆشه‌گیری ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه، تاوه‌كو خۆیان له تێكه‌ڵبوونی راسته‌وخۆی ئه‌وانیتر بپارێزن له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ئه‌و ڤایرۆسه زه‌فه‌ریان پێ ببات نه‌خۆشیان بخات.
وه‌ك ده‌گوترێ كێشه و ناخۆشی قه‌ومێك ده‌بێته خێر بۆ قه‌ومێكی تر، به‌هۆی ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی ئه‌وروپاوه، قازانجی كۆمپانیای (نیتفلیكس) زۆر به‌رزبووه، به‌هۆ زیادبوونی خواستی خه‌ڵكی بۆ به‌شداریكردن له بینینی فیلمه‌كانی له‌ناو ماڵه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها پشكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبیش هه‌ڵكشاوه به‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌شێكی ئه‌و ماوه درێژه‌ی له ماڵه‌وه‌ن به كتێب خوێندنه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. زۆرێكی ده‌وڵه‌تانی جیهان، هه‌رێمی كوردستانیش پێش زۆرێكی ئه‌وانه، پرۆسه‌ی خوێندنیان له هه‌ردوو كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا راگرت، هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌تانه رێگه‌ی خوێندن له دووره‌وه، واته له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ئه‌و بۆشاییه‌یان پڕكرده‌وه، هه‌ندێكیش هه‌ر له ئێستاوه بیر له كۆتایی هێنان به پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نه‌بینراوه تیك نه‌شكێندرێت.
هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌موو ده‌وڵه‌تانی تر، مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی رێوشوێنی خۆپارێزی بگرێته‌به‌ر، تاوه‌كو بتوانێ گه‌مارۆی ئه‌م نه‌خۆشییه بدات، چه‌ندین رێوشوێنی دروست گیراونه‌ته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش پێویستی به پشتیوانی و هاوكاری هه‌موومان هه‌یه. ناشكرێ بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێكه‌وه كه باش و خراپیان پێ خراپه، به‌بێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك گومان و دژایه‌تی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، هه‌موومان ره‌خنه و گله‌یی و گازنده‌مان هه‌یه، به‌ڵام ناكرێ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی باش و دروست به نادیده بگرین. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م پرسه هه‌ستیاره‌دا هه‌نگاوی بوێرانه‌ی ناوه و پێش زۆرێكی ده‌وڵه‌تان كه‌وتووه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی هه‌رێم، ئێمه‌ش بۆ پاراستنی خۆمان و خێزانه‌كانمان و دراوسێ و گه‌ره‌ك، ئه‌وجا شار و هه‌رێمه‌كه‌مان رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، چونكه نیشتمان په‌روه‌رێتیی هه‌ر به قسه و دروشمبازی نییه، به‌ڵكو كرده‌وه و موماره‌سه‌كردنه، هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانین ئه‌م كاته قورس و ئاڵۆزه تێپه‌ڕێنین.
به‌هیوام هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو بێت.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22