riklam

قوم.. 170 پزیشك و په‌رستار تووشی كۆرۆنا بوون

جیهان 03:53 PM - 2020-03-24
.

.

زانكۆی پزیشكی پارێزگای قوم ڕایگه‌یاند 40 پزیشك و 130 په‌رستار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا زانكۆی پزیشكی قوم ڕایگه‌یاند: دكتۆر حسێن جه‌وهه‌ری پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی گوێ و قوڕگ و لوت كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وپێش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ تا ئێستا 40 پزیشك و 130 په‌رستار له‌و پارێزگایه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

هاوكاتیش دوو كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كانی كامكار و به‌هه‌شتی قوم كه‌ یه‌كێكیان له‌ ڕه‌گه‌زی نێر و ئه‌وتریشیان له‌ ڕه‌گه‌زی مێیه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket