riklam

هاتووچۆ شۆفێرانی ڕێگه‌پێدراو ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان 03:03 PM - 2020-03-24
.

.

سه‌رجه‌م ده‌رچوون و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ و پێچكردنه‌وه‌كانی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داده‌خرێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ده‌رچوون و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ و پێچكردنه‌وه‌كانی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داخران و شۆفێرانی ڕێگه‌پێدراو ده‌توانن به‌رزه‌ پرده‌كان به‌كاربهێنن.

ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی توندتر كرانه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا شۆفێرانی ڕێگه‌پێدراو ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ده‌رچوون و هاتنه‌ناوه‌وه‌ و پێچكردنه‌وه‌كانی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك محمود داخراون و شۆفێران ده‌توانن به‌رزه‌پرده‌كانی " ده‌باشان و كۆبانی و چوار ڕیانی سه‌رچنار و به‌رزه‌ پرده‌كانی قالاوا و وڵوبه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا " به‌كاربهێنن.

PUKmedia هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket