riklam

یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌قه‌زای سۆران تۆماركرا

کوردستان 01:57 PM - 2020-03-24
.

.

ئه‌مڕۆ 24-3-2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شه‌ش حاڵه‌تی توشبووون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌ولێر راگه‌یاند، كه‌ یه‌كێك له‌توشبووه‌كان له‌قه‌زای سۆرانه‌.

 د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نرا كه‌ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان، یه‌كێكیان دانیشووی قه‌زای سۆرانه‌ و له‌ وڵاتی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، پێش دوو هه‌فته‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ تاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له‌جوندیان له‌كه‌ره‌نتینه‌ دابووه‌ بۆ 14 رۆژو هاووڵاتیه‌كه‌ ناوی (ب.س) ته‌مه‌نی 47ساڵانه‌ و به‌ركه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌لامه‌تن و پشكنین بۆیان به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket