riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: مافه‌كانی كورد مه‌رجمانه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:03 PM - 2020-03-24
.

.

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی نشیتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، مه‌رجی ده‌نگدان به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌دنان زورفی، پاڵێوراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ئاشكراده‌كات.

ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی فراكسیۆنی (ی ن ك) له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند:"  كورد به‌ مه‌رجی رێكه‌وتن له‌سه‌ر مه‌له‌فه‌كانی مادده‌ی 140 و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و بودجه‌ و مووچه‌ و مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم و  ده‌نگ به‌ عه‌دنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌دات .

هه‌روه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"وه‌كو كورد كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ناوی كاندیده‌كان نیه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێیت مه‌به‌ستمانه‌ به‌ یه‌ك پاكێج به‌شداربین له‌ حكومه‌ت و رۆڵ و پێگه‌ی كورد له‌ نێو كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت جێگیربكه‌ین.

ئه‌ڵماس فازڵ، راشیگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر شیعه‌كان له‌ نێو خۆیاندا كۆكبن له‌سه‌ر عه‌دنان زورفی كێشه‌ بۆ كابینه‌كه‌ی دروستنه‌كه‌ن ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی مافه‌كانمان ده‌نگی پێده‌ده‌ین.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكراشیكرد:"كه‌ركوك بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌لیه‌ته‌ و پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كوردیش پێداگیری زیاتر له‌سه‌ر شاره‌كه‌ بكاته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket