riklam

پارێزگاری سلێمانی: رێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆ توندتر دەكەین

کوردستان 12:59 PM - 2020-03-24
.

.

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانن و رێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆش توندتر دەكەین.

د. هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: رێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆ توندتر دەكەین و قەدەغەی هاتوچۆش لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیانە.

وتیشی: تكا لە هاووڵاتیان دەكەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و داواشی لە كۆمپانیا و سەرمایەدارەكان كرد هاوكاری پارێزگای سلێمانی بكەن.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی: كۆمەك و هاوكارییە خێزانییەكان بەیەكسانی دابەشناكرێن و لە ئێستادا 15 هەزار خێزان هیچ سەرچاوەیەكی ژیانیان نییە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر راشیگەیاند: دەزگای مرۆیی مام هاوكارییەكی زۆری پێشكەشی چەمچەماڵ كردووە، هاوكات قائیمقامی قەزای چەمچەماڵیش وتی: هێزی پێشمەرگە بەشداری لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان دەكەن و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆش لە قەزاكە توندتر دەكەین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket