riklam

هێزه‌كانی 70 هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات

کوردستان 12:32 PM - 2020-03-24
.

.

بۆ رێگری له‌هاتوچۆی هاووڵاتیان هێزه‌كانی 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی حه‌فتا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، ھاوكارو پشتیوانی ته‌واوی ھێزه‌ ئه‌منی و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ھه‌رێمن بۆ سه‌رخستنی رێكاره‌ ته‌ندروستی و كارگێڕییه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی ھاووڵاتیان و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش له‌سه‌ر داوای یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان ، ھێزه‌كانی حه‌فتا به‌شدارن ھاوشانی ھێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌ ته‌ندروستی و كارگێڕییه‌كان.

ئاشكراشیكرد، سه‌رباری ئه‌ركی سه‌ره‌كییان كه‌ پاراستنی سنوره‌كانی ھه‌رێمه‌ له‌ھه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیررۆریستان به‌ڵام  ئاماده‌ییان ھه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ھه‌ر ئه‌ركێك پێیان بسپێردرێت له‌ پێناو پاراستنی ھه‌رێم و گیانی ھاووڵاتیان و باشترجێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ

فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی حه‌فتا داوای له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش كرد پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و له‌ماڵه‌كانی خۆیان بمێنه‌وه‌ و ژیانی خۆیان و ئازیزانیان بپارێزن و با ھه‌مووان پێكه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌م دۆخه‌  سه‌خته‌  ببینه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket