riklam

چین زیاتر له‌ 1000 ئامێری پشكنین بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

کوردستان 11:15 AM - 2020-03-24
.

.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی وڵاتی چین ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات سوود له‌ ئه‌زموونی وڵاتی چین له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ وه‌رده‌گرین.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی گشتی چین له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌زموونی چین بۆ ئێمه‌ گرنگه‌و ئه‌وان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا توانیان سه‌ركه‌ون.

وتیشی: به‌سوپاسه‌وه‌ حكومه‌تی چین هاوكاری دیكه‌ پێشكه‌ش به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بڕیاریشه‌ له‌ رۆژی 7-4-2020 تیمێكی پسپۆڕی وڵاتی چین بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و رێنمایی نوێمان پێبده‌ن له‌باره‌ی زیاتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی چین بۆ دووه‌مجار هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌وچواچێوه‌یه‌شدا زیاتر له‌ 1000 ئامێری پشكنینی ڤایرۆسه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

هه‌روه‌ها نی رۆچی كۆنسوڵی گشتی چین له‌هه‌رێمی كوردستان وتی، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا هاوكاری حكومه‌تی ئێمه‌تان پێده‌گات و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ به‌ته‌نها نین و حكومه‌تی چین-تان له‌پشه‌.

وتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌هاوكاریییه‌كانمان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ پێكه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كان تێده‌په‌ڕێنین.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket