riklam

رۆحانی مۆڵه‌تی زیندانییه‌كانی درێژكرده‌وه‌

جیهان 09:45 AM - 2020-03-24
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا مۆڵه‌تی زیندانییه‌كانی تا كاتێكی نادیار درێژكرده‌وه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، راگرتنی ده‌وامی زانكۆكان و خوێندنگه‌كان به‌رده‌وامیی ده‌بێت و ته‌نها له‌و شوێنانه‌ ده‌وام ده‌كرێت كه‌ پێویسته‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستمانپێكردوه‌ هاوكارمان بن.

وتیشی: مۆڵه‌تی زیندانیان درێژده‌كرێته‌وه‌ تا كاتێكی نادیارو ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ زیندانیانی دیكه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket