ده‌زگای مرۆیی مام پێداویستی پزیشكی گه‌یانده‌ گه‌رمیان

ده‌زگای مرۆیی مام پێداویستی پزیشكی گه‌یانده‌ گه‌رمیان


24/3/2020 09:27:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ده‌زگای مرۆیی مام پێداویستی پزیشكی بۆ گه‌رمیان دابین ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا

سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی دامه‌زراندنی ده‌زگای مرۆی مامی كرد، رایگه‌یاند، ناوی مام بۆ خۆی ناوێكی گه‌روه‌ و پیرۆزه‌، چونكه‌ مام هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكدا و له‌پێناو مرۆڤدۆستی و پێكه‌وه‌ژیان به‌سه‌ربرد و هیوادارین ئه‌م ده‌زگایه‌ش كه‌ ئه‌و ناوه‌ گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ بتوانێ رێچكه‌ی مام بگرێته‌به‌ر و خزمه‌تی گه‌وره‌ بكات.

وتیشی، سوپاسی ده‌زگای مرۆیی مام ده‌كه‌ین كه‌ به‌و پێداویستییانه‌وه‌ گه‌رمیانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و دابینكردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ خزمه‌تێكی باش ده‌كات و رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌خۆپارێزی و رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌ تایبه‌ت ئه‌م پێداویستیانه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ ئێستا له‌ ئه‌ركدان.

هاوكات، د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان وتی، سوپاسی ده‌زگای مرۆیی مام ده‌كه‌ین و له‌م كاته‌یه‌ كه‌ ئه‌و پێداویستیانه‌ بۆ گه‌رمیان زۆر گرنگن بۆ سنوره‌كه‌ دابینیان كردووه‌ و به‌شێكی زۆر له‌ پێداویستییه‌كان به‌ تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندانی ناوخۆ دابین ده‌كات.

رونیشیكرده‌وه‌، ته‌ندروستی گه‌رمیان چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڵاتیانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی هاوسنوری گه‌رمیان خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ گه‌رمیان وه‌رده‌گرن.


PUKmedia تایبه‌ت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • 29 ساڵ به‌سه‌ر كۆڕه‌و تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • تره‌مپ ئامێرێكی نوێی پشكنینی كۆرۆنای راگه‌یاند

  • image04
  • دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن رادەگەیەنێت

  • image04
  • كه‌ره‌نتین شارۆچكه‌ی خه‌لیفانیشی گرته‌وه‌

  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌

  • image04
  • لاهور شێخ جەنگی چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە ئەستۆ دەگرێت

  • image04
  • پارێزگاری سلێمانی بۆ دڵنیابوون لەپابەندی هاووڵاتیان گەشتێك بەئاسمانی شاردادەكات


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر