riklam

شەش حاڵەتی دیكەی توشبوون بەكۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

کوردستان 09:25 AM - 2020-03-24
.

.

وەزارەتی تەندروستی شەش حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند، كە دوانیان منداڵن.

ئەمڕۆ سێ شەممە 24-3-2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران،  كە لە نێویاندا دوو منداڵی تەمەن یەك ساڵ و نۆ ساڵ و سێ ئافرەت و یەك پیاوی تێدایە.

بەمەش كۆی گشتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 91 كەس، كە 61 توشبوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 28 توشبوویان لە هەولێر و دوو تووشبووەكەی دیكەش لە دهۆكن.

هاوكات دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 22 حاڵەتی چاكبوونەوەش لە سلێمانی تۆماركراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket