riklam

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هوشداری دەداتە هاووڵاتیان

جیهان 08:57 AM - 2020-03-24
.

.

جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هرشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی و رایدەگەیەنێت، ئەگەر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبن ئەوا ناچارن بڕیاری قەدەغەكردی هاتووچۆ رابگەیەنن.

لە بەردەوامی كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لەبەردەم ماڵەكەی بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی  ڤایرۆسی كۆرۆنا ، رۆژی 23/3/2020 ، بۆ یەكەم جارە ترۆدۆ بە سیمایەكی گرژ و توند ناڕەزایی خۆی بەرامبەر ئەو كەسانە ننیشاندا كە سەرپێچی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن دەكەن و پابەندی یاسای كەڕەنتینە و مانەوەیان لەماڵەوە نابن  بەشێوەیەك ژیانی خۆیان و كۆمەڵگەش دەخەنە ژێر باری مەترسییەوە.

 ترودۆ لەم بارەیەوە هۆشداری دایە هاووڵاتیان و وتی: با ئیتر بەس بێت لە ماڵەوە دابنیشن و بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت لەماڵەوە مەیەنە دەرەوە.

 ترودۆ راشیگەیاند: ئەگەر لە ماڵەكانتان نەمێننەوە هەموو جۆرە ئەگەرێك لەبەردەمماندا كراوەیە و ناچار دەبین بۆ سەلامەتی گشتی یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە شارەكان جێبەجێ بكەین ئەگەر ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام پێشێل بكرێت، بەڵام پێش پەنا بردن بۆ جێبەجێكردنی یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەوڵ ئەدەین زیاتر هاووڵاتیان بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و كۆمەڵگاش بەپێی  ڕێنمایییەكانی وەزارەتی تەندرووستی ئاشنایان بكەین كە خۆیان لەماڵەوە بپارێزن بەڵام جەخت دەكەمەوە ئەگەر پابەند نەبن ناچار دەبین پەنا بۆ جێبەجێ كردنی ئەو یاسایە ببەین.

لەبەشێكی وتەكەیدا سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بانگەوازی هاووڵاتیانی كەنەدای كرد ئەركی سەر شانی خۆیان جێبەجێ بكەن چیتر بارگرانی زیاتر نەخەنە سەرشانی كارمەندانی تەندرووستی و پێویستە هەموو لایەك ڕێز لە بنەماكانی كۆمەڵگە بگرن و دووركەونەوە لە گردبوونەوە و بۆنە تایبەتییەكان.

 ترودۆ ئاشكراشیكرد: بۆ زیاتر خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا سەردانی هاووڵاتیان بۆباخچە و پاركی گشتییەكان قەدەغە دەكرێت .

لەوەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنووساندا ئایا ئەم بارودۆخە تاكەی بەردەوام دەبێت و ژیانی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی؟  ترۆدۆ لەوەڵامدا وتی: نازانم تاكەی بەردەوام دەبێت، رەنگە چەند هەفتەیەك بخایەنێت بەڵام بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو پەتایە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكانی خۆپاراستن بن .

لەلایەكی ترەوە سایتی ئۆتاوا سیتزن ڕایگەیاند هێزەكانی سوپای سەربازی كەنەدا لە ژێرحاڵەتی نائاسایی دایە و چاوەڕوانی بڕیاری حكومەتی فیدراڵین بۆ جێبەجێ كردنی هەنگاوەكانی بڕیاری خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا ، سایتەكە ئاشكراشیكرد كە ژەنەراڵ جۆناسان فانس سەرۆكی فەرماندەی بەرگری كەنەدا بڕیاری بە هێزەكانی سوپا داوە لە ئامادەباشیدا بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم ماوەیەدا . جوناسان ڕاشیگەیاند كە سوپا لە سەربازگەی نزیك شارەكان بۆ هاوكاری هێزەكانی پۆلیس لە جێبەجێ كردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ و گردبوونەوەی بەكۆمەڵی هاوڵاتیان جێگیر بوون، جگەلەوەش سوپای سەربازی هاوكار دەبن بۆ درووستكردنی نەخۆشخانە و پاراستنی گرتوخانەكان .

جێی ئاماژەیە ژمارەی توشبووانی پەتای كورۆنا لە وڵاتی كەنەدا رووەو هەڵكشاندایە، بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندرووستی تا ئێستا ژمارەی توشبووان گەیشتە 2035 كەس لەوانەش 23 كەسیان مردوون و 320 كەسیش چارەسەر كراون .

PUKmedia عوسمان عەلی- تورونتۆ

سەرچاوە/ ستی نیوز تی ڤی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket