riklam

ئــەمــڕۆ لــە مێژوودا

جیهان 07:58 AM - 2020-03-24
.

.

رووداوەكان:
1401: شای مەغۆل تەیموری لەنگ دیمەشق داگیردەكات.
1603: جیمسی شەشەم مەلیكی ئوسكوتلەندە بوو بە جیمسی یەكەم مەلیكی ئینگلتەرە دوای وەفاتی ئەلیزابیسی یەكەم شاژنی ئینگلتەرە.
1837: كەنەدا مافی دەنگدانی دا بە هاوڵاتیانی ئەفریقی.
1860: دیاریكردنی سنوری دەریای نێوان (فەرەنسا و ئیتاڵیا) بەپێی پەیمانی (تۆرینۆ).
1882: دۆزەرەوەی ئەلمانی رۆبەرت كوخ میكرۆبی هۆكاری نەخۆشی سیلی دۆزیەوە.
1907: سوپای فەرەنسی بە سەرۆكایەتی جەنەرال (لیوتی) چووە ناو شاری وەجدە لە مەغریب.
1923: دەستپێكی سیستەمی كۆماری لە یۆنان.
1924: ڕژێمی نوێی توركیا بەسەركردایەتی (كەمال ئەتاتورك) دوای دەستگیركردنی (شێخ عەبدوالقادر شێخ عەبدوڵای نەهری)و هەڤاڵەكانی لەدیاربەكر لەسێدارەدران بەهۆی هەڵوێست بوێرانەی كوردایەتیانەوە.
1947: بەرپابوونی شەڕی نێو شۆڕشگێڕە كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و سوپای ئێران لەناوچەكانی (خانە و هەلەج و ناوچەی مەڕگەوەر).
1959: یەكەم دادگای شۆڕشی دەستی پێكرد بە دادوەری (فازل عباس مهداوی) بەسەرۆكی دادگا و (ماجد محمد ڕمین) بە داواكاری گشتی دادگا لە ئێران بۆ دادگایی كردنی كەسانی دژ بە دەسەڵاتی نوێی كۆماری ئێراق و پارتی كۆمۆنیست.
1989: نوقمبوونی كەشتی نەوتی (ئیكسۆن فالدیز) لە نزیك كەنارەكانی ئالاسكا كە بووە هۆی رژانی 40000تەن لە نەوتی خاو بە درێژایی 1700كم لە كەنارەكان و روودانی كارەساتی ژینگەیی.
1990: دامەزراندنی ( یەكیەتی ئابووری وڵاتانی مەغریبی عەرەبی) هەر یەك لە تونس و جەزائیر و مەغریب و مۆریتانیا و لیبیا.
1993: دەسەڵاتدارانی سوریا بە پیلانێك بەندیخانەی (حەسەكە)یان سوتاند، كە (27)كوردی تێدا شەهید بوو.
1994: ئەڵمانیا بڕیاریدا هەر كوردی بەشداری چالاكییەكانی ئەم دواییەی كردبی لە ئەڵمانیا، كە بیانكاتە دەرەوە.
1999: هەستانی فڕۆكەكانی پەیمانی ناتۆ بە بۆردومانی یوگوسلافیای فیدرال.
2003: بۆردومانكردن و تێكشكانی قەڵای عەوێنە، كە لێیەوە هێزەكانی عێراق هێرشیاندەكردە سەر جوتیارانی كورد.
2003: بۆمبارانكردنی چیای قەرەچوغ، لەلایەن رژێمی عێراقەوە.
2003: دامەزراندنی لیژنەی رێكخستن و پەیوەندی لەنێوان هێزەكانی ئەمریكا و پدك و ینك لە باشوری كوردستان.
2003: زۆربەی عەرەبەكانی ناوچەی مەخمور گوندە كوردییەكانیان چۆڵكرد و گەڕانەوە بۆ باشوری عێراق.
2008: هاوڵاتیانی گوندەكانی دەڤەری پشدەر لە ترسی تۆپ باران گوندەكانیان بەجێدێڵن.
2008: هەڵبژاردنی یوسف رەزا گەیلانی بە سەرۆك وەزیرانی پاكستان.
2008: هێزەكانی پۆلیسی توركیا بە گوللە وەڵامی خۆپیشاندەرانی كورد دەدەنەوە.
2010: فرۆكەخانەی تازەی نێودەوڵەتی هەولێر بەشێوەیەكی ئەزمونی دەستبەكار بوو.
2014: هێڵی ئاسمانی مالیزی رایگەیاند كە گەشتی 370 كە دیارنەما لە 8ی مارس، تێكشكاوە لە ئاوی زەریای هیندی باشور لە نزیك كەناری ئوسترالیای خۆرئاوا و كەس رزگاری نەبووە لە سەرنشینەكانی.
625: دەرچوونی پێغەمبەر  لەگەڵ هاوڕێكانی دوای گەڕانەوەیان لە جەنگی ئوحود بۆ (حمرا الڕسد).
809: ڕبو عبدالله محمد الڕمین دوای هارونە رەشیدی باوكی خەلافەت دەگرێتە دەس.

لەدایكبوون:
1494: جۆرجیۆس ئەگریكولا، زانای بواری كانزای ئەڵمانی.
1874: هاری هودینی، دەرهێنەر و ئەكتەری هەنگاری/ ئەمریكی.
1884: بیتەر دیبای، زانای كیمیای فیزیای هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1936ز.
1903: ئەدۆلف بوتنانت، زانای كیمیا ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1939ز.
1917: جون كندرو، زانای كیمیای زیندەیی بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای سڵی 1962ز.
1924: فەتحی غانم، ئەدیب و رۆماننوسی میسری.
1926: داریو فو، ئەدیب و نوسەری شانۆی ئیتالی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1997ز.
1930: ستیف ماكوین، ئەكتەری ئەمریكی.
1938: دیفید ئیرفینگ، مێژوونوسی بەریتانی.
1938: ئەیان هاملتۆن، رەخنەگری ئەدەبی و شاعیری بەریتانی.
1945: سامیە ئەمین، ژنە ئەكتەری میسری.
1948: نادیە الجندی، ژنە ئەكتەری میسری.
1949: رود كرول، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی هۆڵەندی.
1959: سوهەیلە فەرەحات، ژنە ئەكتەری ئەردەنی كاركردوو لە میسر.
1967: میسرە، ژنە ئەكتەری میسری.
1972: كریستۆف دوگاری، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1973: جاسیك باك، یاریزانی تۆپی پیی پۆڵەندی.
1974: ئەلیسن هانیگان، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1975: تۆماس یوهانسۆن، یاریزانی تۆپی لێدانی سویدی.
1978: توماش ئویفالوشی، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1978: راشد الدوسری، یاریزانی تۆپی پیچی بەحرەینی.
1981: باتریك كیسنوربو، یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.
1986: ئەنتونی مكماهون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وەفات:
809: هارونە رەشید، خەلیفەی عەباسی.
1603: مەلیكە ئەلیزابیسی یەكەم، شاژنی ئینگلتەرە.
1905: جول فیرن، نوسەری فەرەنسی.
1946: ئەلكسەندەر ئەلیخن، یاریزانی شەترەنجی روسی/فەرەنسی.
1953: مەلیكە ماری، ژنی جۆرجی پێنجەم مەلیكی مەملەكەتی یەكگرتوو.
2003: حسێن كەمال، دەرهیچنەری میسری.
2010: المهدی بنونە، رۆژنامەنوس و سیاسەتمەدار و دیبلۆماتی مەغریبی.
2012: ناجی گالب، سەرەك وەزیرانی عیراق.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی جیهانی نەخۆشی سیل.
رۆژی كرێكار لە ملبرون.


PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket