riklam

سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی بڵاو كردەوە

عیراق 01:55 AM - 2020-03-24
.

.

د.بەرهەم صاڵەح سەرۆك كۆماری عیراق، لەپەیامێكدا، داوا لەهاووڵاتیانی عیراق دەكات، خۆیان لەو  ڤایرۆسە بپارێزن و رێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ بكەن، هاوکات داوایکرد لەلایەنە سیاسیەکان ململانێکانیان وەلاوە نێن و هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بدەن.


لەپەیامەكەیدا، د.بەرهەم صاڵەح سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاندوە:" هەرچەندە دەزانن رێكارەكانی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان كاریگەری دەكاتە سەر لایەنی ئابوری، كۆمەڵایەتی و ئازادی هاوڵاتیان، بەڵام لە ئێستادا رێكاری خۆپارێزی لە رێگەی مانەوە لەماڵەوە، قەدەغەی هاتوچۆ و پەیڕەوكردنی رێكارەكان باشترین هەنگاون بۆ رێگریكردن لە بڵابونەوەی كۆرۆنا، دەشڵێت گەلانی عێراق بە یەكگرتویی دەتوانن ئەو قەیرانەش تێپەڕێنن.


هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە:" هەروەكو رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیانددوە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەتە هەڕەشە لەسەر مرۆڤایەتی، لە وڵاتیشدا لە چەند هەفتەی رابردودا ژمارەیەك حاڵەتی توشبون بەو پەتایە تۆماركراوە و وەكو شانەی قەیرانەكان رونیكردوەتەوە زۆرینەیان ئەو كەسانەن كە لەدەرەوەی عێراق گەڕاونەتەوە "ئێمە داوای لێخۆشبون بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەكەین كە بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوە".


جەختیكردوەتەوە:" بەداخەوە سەرەڕایی گرتنەبەری رێكارە خۆپارێزییەكان لەلایەن هەردو حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی رابردودا، بەڵام حاڵەتەكانی توشبون بە كۆرۆنا بەرزبونەتەوە، ئێمە لە كاتێكدا سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان مەرجەعیەت و كەسایەتییە سیاسی، كۆمەڵایەتی، رۆشنبیریی و دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین، لە هەمانكاتیشدا پێویست دەكات هاوڵاتیان زیاتر لەبارەی رێكارە خۆپارێزییەكان بەرامبەر ئەو پەتا جیهانییە هۆشیار بكرێنەوە.


باسی لەوەشكردوە:" پێویستە هەمو لایەك لە ئاستی قەیرانەكەدا مامەڵەبكەن، بەتایبەت ئەگەر خوانەخواستە پابەندنەبون بە رێنماییەكان و قەدەغەی هاتوچۆوە نەكرا و لە كاتی نەبونی ژێرخانێكی پتەوی تەندروستیشدا پێویست دەكات باجێكی زیاتر بدرێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە، لەلایەكی دیكەشەوە داواكارن لە هەمو كەسانی سەرمایەدا كە بە گوێرەی توانا هاوكاری دەزگاكانی دەوڵەتبن و لە هاوكاریكردنی كەسانی كەمدەرامەت درێغی نەكەن.


سەرۆك كۆماری عیراق ئەوەشی ووت:" بەهەوڵی كەرتی تەندروستی عێراق و پشتیوانی  رێنماییەكانی مەرجەعییەت ژمارەیەكی بەرچاوی حاڵەتی چاكبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، لە هەمانكاتیشدا جەخت دەكەینەوە لە پابەندبونی هاوڵاتیان بە رێنماییەكان و قەدەغەی هاتوچۆ، دەزانین رێنماییەكان كاریگەری لەسەر لایەنی ئابوری، كۆمەڵایەتی و ئازادییەكانی تاك دەبێت بەڵام ئەو رێكارانە تاكە رێگای بەردەم دەزگاكانی دەوڵەتن بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ئەو پەتا جیهانییە.



لەكۆتایی وتارەكەیدا سووپاسی هێزە ئەمنیەكانی كرد كەلەپاڵ كارمەندانی تەندروستی رۆڵی بەرچاوی خۆیان دەگێڕن بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو پاراستنی تەندروستی عیراق.


PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket