riklam

جۆنسۆن باری لەناکاوی نیشتمانی لەبەریتانیا راگەیاند

جیهان 12:03 AM - 2020-03-24
.

.

بۆ رێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، باری لە ناکاویی نیشتمانی راگەیاند.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەوتارێكیدا رایگەیاند: "بۆ رێگەگرتن لەبڵاووبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆناو بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، باری لەناكاوی نیشتمانی رادەگەیەنین".

رونیشكراوەتەوە:"  قەدەقەكردنی هاتوچۆ لەتەواوی شارەكانی بەریتانیا رادەگەیەنین و هاووڵاتیان پێویستە لەماڵەكانیاندا بمێننەوە، تەنها بۆ كاری پێویست  بچنە دەرەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەگەر سەرپێچی بڕیارەكان بكرێت و ژمارەی تووشبوان بەرزببێتەوە، ناچارین كەرەنتینەی سەرتاسەری و لەماڵەوە مانەوە بگرینە بەر".

 

جەختیشیكردوەتەوە:" لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت، ناچارین ڕێگەی وڵاتانی تری ئەوروپا  بگرینەبەر".

PUKmedia زیاتر بڵاو دەكەینەوە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket