riklam

تونس.. فەرمانی بڵاوەپێكردنی سوپا دەركرا

جیهان 11:58 PM - 2020-03-23
.

.

لەپێناو رێزگرتن لە رێكارەكانی خۆپاراستن و رێگریكردن لەڤایرۆسی كۆرۆنا، فەرمان بە بڵاوەپێكردنی سوپا لەشەقامەكان دەدرێت.

سەرۆكایەتی تونس رایگەیاندوە ئەمڕۆ دووشەممە 23-3-2020 قەیس سەعید سەرۆكی تونس بۆ رێزگرتن لە جێبەجێ كردنی رێكارەكانی زاڵبوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، فەرمانی بەبڵاوەپێكردنی سوپا لەشەقامەكانی تونس داوە.  

سەرۆكایەتی تونس راشیگەیاندوە كە فەرمانەكەی سەرۆكی تونس لەبڵاوپێكردنی سوپا بەمەبەستی ناچاركردنی هاووڵاتیانە بۆ رێزگرتن لە رێكارەكانی دژ بەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

پێشتر وڵاتی تونس چەندین بڕیار و رێكاری خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند، لەوانە  سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ، بڕیاری داخستنی هەموو شوێنە گشتییەكان، مانەوەی هاووڵاتیان لەماڵەكانیان. 

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا 89 حاڵەتی توشبوو لەو وڵاتە تۆماركراوە، 3 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia/ فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket