riklam

وەزیری بەرگری روسیا سەردانی سوریا دەكات

جیهان 11:56 PM - 2020-03-23
.

.

ئەمڕۆ سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا بەسەردانێك گەیشتە سوریا، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا گفتوگۆیان لەسەر رەوتی راگرتنی شەڕ لە ناوچەی ئیدلیب و هاوكارییە سەربازییەكانی نێوانیان بۆ لەناوبردنی تیرۆر ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 23-3-2020 دەرچووە رایگەیاندوە كە سویگۆ لەسەر پێشنیاری فلادیمیر پۆتین  سەردانی سوریا دەكات.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە كردوە كە شویگۆ لەمیانی  گفتوگۆكانی  لەگەڵ بەشار ئەسەد قسە و باسیان لەسەر راگرتنی شەڕ لەناوچەی ئیدلیب و هێنانەدی سەقامگیری لە ناوچەكانی دیكەی سوریا كردوو، هەروەها هاریكاری سەربازی نێوانیان تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانیان بووە.

بەیاننامەكە ئاماژەش بەوە دەكات كە تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێوان وەزیری بەرگری روسیا و بەشار ئەسەد بریتی بووە لە پاڵپشتی و هاوكارییە مرۆییەكانی روسیا بۆ سوریا، هەروەها پرسی بووژاندنەوەی ئابووری سوریا لەلایەن شارەزایانی روسیاوە.

PUKmedia / روسیا الیوم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket