riklam

ئیتاڵیا.. هەواڵێكی مژدەبەخش سەبارەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا

جیهان 11:55 PM - 2020-03-23
.

.

لەكۆتاییدا، دوای ئەو هەموو هەواڵە نا ئومێدكەرانەی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەوڵاتی ئیتاڵیا بڵاودەكرانەوە، ئەو وڵاتەی كە گەورەترین زەرەرمەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانیش لەو وڵاتە تۆماركران. لەكۆتاییدا هەواڵێكی ئومێدبەخش لە ئیتاڵیاوە گەیشت.

سەرچاوەكان رایانگەیاندوە كە ئەمڕۆ لەهەرێمی لومباردیای ئیتاڵیا، ئەو شارەی كە بەرزترین رێژەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا، بۆ یەكەم جار ژمارەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نیوە دادەبەزێت.

دەستەی پاراستنی شارستانی ئیتاڵیا رایگەیاندوە كە ژمارەی توشبوون لە 53578 كەسەوە بۆ 59138 بەرزبوەتەوە، واتە لە 10.4% ، لەسەرەتای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە 21 ی شوباتی رابردوەوە، ئەوەش كەمترین رێژەی توشبوونە بەڤایرۆسەكە.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ لێپرسراوانی ئیتاڵیا، رایانگەیاند كە حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان لە رۆژێكدا 651 زیادی كردووە، بەمەش كۆی گشتی گەیشتۆتە 5476  گیانلەدەستدان، بەڕێژەی لە 13.5% زیادیكردووە، بەڵام رۆژی شەممە 793 حاڵەتی  گیانیان لەدەستدان تۆمار كرابوو.

هەروەها جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە 7024 كەس بوون، بەڵام رۆژی پێشتر 6072 كەس بووە.

PUKmedia/ سكای نیوز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket