riklam

تەندروستی جیهانی.. ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێراتر بڵاودەبێتەوە

جیهان 11:54 PM - 2020-03-23
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-3-2020 دوكتۆر تیدرۆس گیبرۆسیس بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: شێوازی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر بووە.


لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە داوە كە تا ئێستا 300 هەزار كەس لەجیهاندا تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

تیدروس داواكارە رێكاری كاریگەر لەدژی پەتاكە بگیرێتەبەر، تەنها رێوشوێنە خۆپارێزییەكان بەس نییە.


تیدروس راشیگەیاندوە كە دووركەوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان و مانەوە لەماڵ، رێكارێی بەرگرین لەدژی بەڵای پەتای كۆرۆنا، پێویستە رێكارەكانی هێرش بردن بگرینە بەر.

PUKmedia/ روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket