riklam

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

کوردستان 11:35 PM - 2020-03-23
.

.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی لەسەر رێوشوێنەكانی قەدەغەكردنی هاتوچۆ دەركرد.


دەقی بڕیارەكان: 

كۆبونەوە بڕیاریدا:-

1-جگە لەقەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێل، هاتوو چۆی پیادەش لەسەر جەم كۆڵانەكانی قەزا و ناحییەكان و ناوەندی شاری هەولێر قەدەغەیە، تەنها بۆ حاڵەتی كڕینی خوراك و پێویستی زۆر زەرور نەبێ، هیچ كەسی تر ڕێگە پێدراو نییە، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی هێزە ئەمنییەكان بڵاوەی پێكراوە، هەركەسێك سەرپێچی ئەم بڕیارە بكات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

2- سەرجەم ماركێت و سەمونخانە و نانەواخانەكان، ئەو شوێنانەی ڕێگەی كاركردنیان پێدراوە، پابەندنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەكان نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و دادەخرێن.

داواكارین لە تەواوی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ و ڕێنماییە تەندروستیەكان جێ بەجێ بكەن و لەماڵەكانیان بمێنەوە.                                                                                        

ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای پارێزگای هەولێر

2020.3.23


PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket