riklam

گەرمیان .. پشكنین بۆ كارمەندی شوێنكارەكان دەكرێت

ئابوری 11:32 PM - 2020-03-23
.

.

بەپێی بڕیارێكی تەندروستی گەرمیان، پشكنین بۆ سەرجەم كرێكارو كارمەندی شوێنكارو فرۆشگاو بەنزینخانەو مۆڵەكان دەكرێت.

راگەیاندنی تەندروستی گەرمیان لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:"لە بەردەوامی ھەوڵەكانی تەندروستی گەرمیان بۆ پێشگیریی لە كۆرۆنا، ئەمشەو تیمەكان نمونەی پشكنینی تاقیگەییان لە سەروی ٦٠ كەس وەرگرت.

ئاماژە بەوەشكراوە:" ئەوانەی نمونەیان لێوەرگیرا، ٣٠ كارمەند و كرێكاری مۆڵ و ماركێت و بازاڕەكانی: (دیوان، شار، دریم لاند، گلارا و سۆران)، لەگەڵ سەرجەم ئەو كارمەندانەی كۆمپانیای گازپرۆم كە كەرەنتینە كرابون و ژمارەیان ٣٤ كەس بو.

رونیشكراوەتەوە:" پلانی تەندروستی گەرمیان وەھایە كە پشكنین بۆ كارمەند و كرێكارانی سەرجەم شوێنكار و فرۆشگا و ناوەند و بانزینخانە و شوێنە گشتییەكان ئەنجام بدات، بەمەبەستی دڵنیابونەوە لە سەلامەتی ھاوڵاتیان.


PUKmedia راگەیاندنی تەندروستی گەرمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket