riklam

‎ راگەیەنراوێك لەگروپی كۆمپانیاكانی فاروق-ەوە

کوردستان 11:06 PM - 2020-03-23
.

.

‎بڵاوكراوەیەك لە گروپی كۆمپانیاكانی فاروقەوە: هاوكارییەكی تری كاك فاروقی مەلا مستەفا لەم قەیرانە سەختەی ئێستای هەرێمی كوردستاندا

‎كاك فاروقی مەلا مستەفا وەك چۆن لە هەموو كارەسات و بۆنەو رووداوێكدا پێشەنگ و دەستپێشخەر بووە لە بەدەنگەوەهاتن و یارمەتیدانی توێژە جیاجیاكانی كوردستاندا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆیان و خێزانەكانیان لەكاتی لێ قەومان و بارودۆخی نەخوازراودا،وا ئەمجارەش لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنادا خۆراكی وشكە و پێداویستی دیكەی دابین كرد بۆ حەوت هەزار خێزانی شایستە بەپێی ئەو لیستەی كە بەڕێزان قایمقامەكان و لێپرسراوە ئیدارییەكان ئامادەیان كردووە لە قەزا و ناحیەكانی بازیان، بەردەقارەمان،بەكرەجۆ،ڕاپەڕین،دوكان،عەربەت،پیرەمەروون،شارباژێڕ،قەرەداغ،سێوسێنان،چەمچەماڵ،تەكیەو تاسڵوجە  و ماوەت وشۆڕش هەر كارتۆنێك لەو پێداویستی و ئازووقانە بایی  پەنجاوحەوت هەزارو نۆسەدو پەنجا دینارە و ڕۆژی ٢٥ /٣ بە هاوكاری ڕێكخراوی (سی دی ئۆ )و بەڕێزان قایمقامەكان و بەڕێوەبەرانی بەڕێزی ئەو قەزاو ناحیانە هاوكارییەكان دەگەیەنرێنە بەردەمی ئەو ماڵانە

‎هەر بە هەمان شێوە  و بەهاوكاری بەڕێز قایمقامی ناوەندی سلێمانی سێ هەزار خیزانی شایستەی ناو شاری سلێمانییش  هاوكاری دەكرێن

‎بۆ هەر پرسیارێك لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن پەیوەندی  بكەن بە ژمارە تەلەفونی(٠٧٧٢٣٣٣٠٠٩٠)

‎كۆمەك و بەخشینەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا  بۆ هاونیشتیمانیان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم ماوە قەیراناویەدا هەر بەردەوام بووە.لەوانە

‎١-یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قەزای كۆیە كە بایی شەشسەدو بیست ملیۆن دینار بوو

‎٢- پێنجسەد هەزار  لیتر نەوتی سپی بۆ ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شاری سلێمانی كە نرخەكەی سیسەد ملیۆن دینار بوو

‎٣-بڕی دووسەدو پەنجا هەزار دۆلار بۆ پارێزگای  سلێمانی

‎٣-بڕی پەنجاو نۆهەزارو پێنج سەد دۆلار هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی (نەخۆشخانەی ئاسا)

‎ئێمە لەكاتێكدا پڕ بەدڵ هیوادارین وڵاتە خۆشەویستەكەمان ئەم كێشە گەورەیە بە كەمترین زیان تێبپەڕێنێت و هاونیشتمانیانی ئازیز سەلامەت و بەختەوەر بن،دڵنیاتان دەكەینەوە كە هاوكارییەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا  بەردەوام دەبن بۆ دەزگا خزمەتگوزارەكانی حكومەتی هەرێم و كەسانی شایستەی هاوكاری و فریاكەوتن

‎هیوای  لەشساغی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەك دەخوازین

‎گروپی كۆمپانیاكانی فاروق

٢٣-٣-٢٠٢٠ 

PUKmedia

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket