riklam

تەندروستی : لەهەرێم 9 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

کوردستان 10:54 PM - 2020-03-23
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. ژمارەی هاووڵاتیان كە لە كەڕەنتینەكان بوون (٤٦٧١) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٧٣) هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٧) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٩٨) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە كۆیە وە (٣٠٩٨) هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری ئەمڕۆی كەرەنتین كراو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٧٨) هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٣٢٧) پشكنین وەرگیڕا، كە (٢٠٣) لە شاری هەولێر و (٩٦) لە شاری سلێمانی و (٢٨) شاری دهۆك.

دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆماركرا بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر لە كۆی (٢٠٣) پشكنین (٧٢) نیگەتیڤ بوو وە (١٣١) پشكنین ماوە لە كاتژمێرەكانی داهاتوو دەردەچێت.

• سنووری پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ ، كە(٥) پیاو و (٣) ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشیەكی كوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچوو.

• پارێزگای دهۆك (١) ئافرەت پۆزەتیڤ.

3. كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٨٥) تووشبووە، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٢) نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان وە تكا دەكەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket