riklam

سەید سادق.. ژمارەیەك سەرپێچیكار دەستگیردەكرێن

کوردستان 10:33 PM - 2020-03-23
.

.

لەلایەن هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق ژمارەیەك سەرپێچیكار دەستگیركران.


پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەنراوێكدا، ئاشكرایكردوە:" پاش ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەكانی پۆلیس كە یەكێك لەسوپەرماركێتەكان لەسنوری قەزای سەیدسادق بەكاردەھێنرێ بۆ یاریكردنی تاوڵەو دۆمینەو گەنجانی لێ كۆدەبنەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق سوپەرماركێتەكە داخراو سێ كەسیش دەستگیركراو ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی كرانەوە.


رونیشكراوەتەوە:" لەلایەكی دیكەوەو ھەر لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆو جێبەجێكردنی بڕیارو ڕێنماییەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆو تەندروستی، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، كەسێك دەستگیركرا كە ھۆڵی لەشجوانی كردبوەوەو پابەندی بڕیاری داخستنی ھۆڵەكانی لەشجوانی نەبوبو.


ئاماژە بەوەشدراوە:"ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە كە لەسەر فەرمانی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەئێستادا ھێزەكانی پۆلیس ڕێوشوێنەكانیان توندتر كردۆتەوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆو بڕیارو ڕێنماییەكانی ھەردو وەزارەتی ناوخۆو تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاوڵاتیان تا بەدوربن لەتوشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.


جەختیشكراوەتەوە:"ھاوكات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوەو جەختلەوەدەكاتەوە كە پێویستە پابەندی بڕیارو ڕێنماییەكانی ھەردو وەزارەت بن تا بەدوربن لەلێپرسینەوەی یاسایی، بۆیە دوبارە داوا لەھاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین لەماڵەكانیان بمێننەوەو پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.


PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket