riklam

تەندروستی راپەڕین: ئەنجامی پشكنینی كەسوكاری توشبووەكە نێگەتیڤ بوون

کوردستان 10:22 PM - 2020-03-23
.

.

تەندروستی راپەڕین رایگەیاند: دەرەنجامی 43 پشكنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا كە بۆ كەسوكاری هاووڵاتیە توشبوەكەی سەنگەسەرو هاووڵاتی ناو كەرەنتینەكان و ژمارەیەك كارمەندو پزیشكی نەخۆشخانەكان و شوێنە گشتیەكان وەرگیران سەرجەمیان نێگەتیف دەرچوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia راگەیاند: لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەماوەی دوو رۆژی رابردودا ژمارەیەك سامپڵ لەكەسوكاری هاووڵاتیە توشبوەكەی سەنگەسەرو هاووڵاتی ناو كەرەنتینەكان و ژمارەیەك كارمەندو پزیشكی نەخۆشخانەكان و شوێنە گشتیەكان وەرگیران كە ژمارەیان 43 سامپڵ بوون بەخۆشحاڵیەوە دەرەنجامی سەرجەم پشكنینەكان نێگەتیڤ بوون.

رونشیكردوەتەوە: لەچوارچێوەی رێكارەكانی تەندروستیشدا سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەنێردرێنەوە ماڵەوەو بۆ ماوەی 14 رۆژی تر لەژێرچاودێری و رێنمایی پزیشكی تایبەتمەند دەبن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket