riklam

ئەوانەی لەفەرەنسا پابەندی رێنماییەكان نەبن زیندانی دەكرێن

جیهان 09:50 PM - 2020-03-23
.

.

ژمارەی توشبوون  و گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا لەزیادبووندایەو حكومەتی ئەو وڵاتەش بڕیاریدا ئەوانەی  رێنماییەكان  پەیڕەو ناكەن سزا دەدرێن و لەكاتی دووبارەبونەوەشیدا جگە لەغەرامەی دارایی بەلایەنی كەمەوە  شەش مانگ  زیندانی دەكرێن.

چەند رۆژێك پێش ئێستا ئیمانوێل ماكرۆن  سەرۆكی فەرەنسا لەوتارێكدا بۆ  هاووڵاتیانی فەرەنسا  بڕیاریدا كە  هاووڵاتیانی فەرەنسا بۆ ماوەی 15 رۆژ لە ماڵەكانیان بمێننەوە بەمەبەستی خۆپاراستن و رێگەگرتن لەبڵاوبونەوەو تەشەنەكردنی  ئەو پەتایە.

دوێنێ  22 ئاداری 2020 دوای سێ رۆژ  لێدوانی، پرۆژە یاسای  حاڵەتی پەلە  دەنگی بۆ دراو پەسەند كرا لەلایەن پەرلەمان و سێناتەوە، ئەم یاسایە لەكاتێكدا هاتوە: لەماوەی رابردودا 674 كەس بەهۆی  كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو حەوت هەزارو 240 توشبوش لەنەخۆشخانە  كەوتون  و هەزارو 746 كەسیش  لە ژێرچاودێری  وردان و باری  تەندروستیان ناجێگیرە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی فەرەنسا رایگەیاند: ژمارەی توشبوان  35%یان  تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترەو لە 87%شیان كە رێنماییەكان  وەك خۆیی  رەچاودەكەن ئەوانەن  كە تەمەنیان لە 70 ساڵ بەرەوسەرەوەیەو تەنها لەماوەی  24 سەعاتدا رابردودا 74 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو پزیشكیش كە لەنزیكەوە لەگەڵ نەخۆشەكاندا بوون  گیانیان لەدەستداوە.

هەر  لەم یاسا دا هاتوە:  ئەوانەی  رێنماییەكان  پەیڕەو ناكەن  لەماوەی 15 رۆژدا چەند جارێك دووبارەی دەكەنەوە  سزا دەدرێن بە 135 یۆرۆ تا 1500 یۆرۆ، هەروەها لەكاتی دووبارەبونەوەی و پێشێلكردن  و گوێنەدان بەبڕیارەكان بۆ چوار جار سزاكەی دەبێتە 3700 یۆرۆو بەلایەنی كەمەوە  شەش مانگ  زیندانیكردن.

 ئەوەشی خراوەتەڕوو: ئەم یاسایە بریتیە لە زیاتر پەرۆشی دەوڵەت بۆ تەندروستی هاووڵاتیان و  توندكردن و سزادانی  ئەوانەی  پابەندنابن بەڕێنماییەكانەوە ئەویش بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتیان لەم ڤایرۆسە، لەهەمان كاتیشدا  ئەنجومەنی دەوڵەت ئەوەی رەتكردەوە كە بەشێوەیەكی  فراوان و بەتەواوەتی جوڵەو ئازادی  خەڵكی قەدەغە بكرێت.

سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانی شارەوانییەكان لەیاساكەدا هاتووە: خولی دووەم  دوابخرێت  تا مانگی  ئایاری داهاتوو، ئەوكات لەلایەن ئەنجومەنی  وەزیرانەوە رۆژەكەی دیاری دەكرێت، خۆ ئەگەر بەهۆی بارودۆخی  تەندروستی  و ئەم ڤایرۆسەوە  نەتوانرێ خولی دووەم بكرێت ئەوا  لەكاتێكی تردا دووبارە  هەڵبژاردن بۆ شارەوانییەكان بە دووخول  دووبارە دەكرێتەوە، بەڵام  ئەم  بڕیارە ئەو شارەوانیانە ناگرێتەوە كە  لیستە براوەكانیان  كە 43 كەسن بەدەستهێناوە، چونكە ئەو لیستانە  هەر لەخولی یەكەمەوە توانیویانە  راژەی یاسایی  سەركەوتن بەدەستبهێنن، واتە ئەو لیستانەی كە لە  50%و بەرەوسەریان هێناوە دەتوانن بكەونە كاركردن بۆ شارەوانی گوندو شارۆچكەو شارە گەورەكان.

هەر لەم یاسایەدا هاتوە: تەنانەت ئەو لیستانەی سەركەوتنیشیان بەدەستهێناوە پێویستە كۆبونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی شارەوانی  دوابخەن.

سەبارەت  بەدۆخی  ئابووری وڵات  لەم  یاسایەدا، حكومەتی فەرەنسا  لە ژێرخانی ئابووری وڵات  45 ملیار یۆرۆ تەرخانكردوە بۆ  ئەو كارگەو كۆمپانیانەی  كە بەرەوڕی  قەیرانی  خەرجی و ئابووری  و موچەی كارمەندانیان دەبنەوە بەمەبەستی هەوڵدان  بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێكاری لەوڵاتدا، بۆ نمونە  هاوكاری  ئەو كارگەو كۆمپانیانە بۆ دانی فەكتوری  ئاو و كارەبا و هاوكاری بێكاران بەهۆی  بڵاوبونەوەی  پەتای كۆرۆنا ڤایرۆسەوە نەیانتوانیوە كار بكەن و لەماڵەكانیان  ماونەتەوە. 

PUKmedia حەمە عوسمان - فەرەنسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket