riklam

هەولێر..بارهەڵگرێك بەپارە هەوڵی گواستنەوەی عەرەبیداوە

کوردستان 09:22 PM - 2020-03-23
.

.

لەهەولێر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بەناوی گواستنەوەی خۆراك هەوڵیداوە 29 كەس كە بەڕەگەز عەرەب بوون بەقاچاغ و بەبێ هیچ پشكنینێك بەرامبەر بەبڕێك پارە بهێنێتە ناو هەولێر .

موقەدەم فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەكانی پۆلیس و هاتووچۆی هەولێر لەیەكێك لەخاڵی پشكنینە كاتییەكانی سەر رێگای مامزاوە كیایەكی بارهەڵگر كە گوایە كاری گواستنەوەی خۆراكی پێدەكەن دەستگیركراوە.

دەشڵێت: لەكاتی پشكنینی دەركەوت كە 29 كەسی عەرەبی هەڵگرتوە كە بەقاچاغ و بەبێ هیچ پشكنینێك بەنیازبووە بیانهێنێتە ناو هەولێر بەرامبەر بەبڕێك پارە.

رونشییكردوەتەوە: ئۆتۆمبێلەكەو 29 كەسەكە رادەستی هێزە ئەمنیەكان كراون و لەژێر چاودێرییەكی تونددا گواستراونەوە بۆ سەنتەری پشكنینی پزیشكی و كەرەنتینە كران و رێكاری یاسایی توند لەدژی شوفێرەكە دەگیرێتەبەر.

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket