riklam

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێکاری نوێ دەگرێتەبەر

جیهان 07:13 PM - 2020-03-23
.

.

دوای ئەوەی چەند توێژینەوەیەک ئاشکرایانکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک دۆخدا، لە هەوادا دەمێنێتەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی، چەند رێکارێکی نوێ دەگرێتەوە بەر بۆ کارمەندەکانی .

ماریا کیرخۆڤ، سەرۆکی نەخۆشییە تازە دەرکەوتووەکانی رێکخراوی تەندروسی جیهانی (WHO) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە سەنتەرەکانی چاودێری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسەکە کەمێک زیاتر لە هەوادا دەمێنێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە پزیشکانی چاودێر، رێکاری زیاتر بگرنەبەر بۆ خۆپارێزییان لە ڤایرۆسەکە.

وتیشی گومان هەیە کە کۆرۆنا لە هەوادا بمێنێتەوە بەهۆیەوە خەڵک توش ببێت بەڵام توێژینەوە نوێکان چەند راستییەکان لەوبارەوە ئاشکرا کردووە.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوانە، ڤایرۆسەکە لە هەوادا لە دوای پژمین و کۆکە دەمێنێتەوە، بەڵام ماوەی مانەوەی دەکەوێتە سەر ئەوەی چەند شێ هەیە و پلەی گەرمی چەندە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ئێمە داوام لە کارمەندان کردووە، ماسکی ئێن 95 بەکاربهێنن، چونکە رێگری لە 95% ئەو تەنۆچکانە دەکات کە لە هەوادا هەن.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket