riklam

سلێمانی..سەرەڕای كۆرۆنا نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجام دەدرێت

کوردستان 06:01 PM - 2020-03-23
.

.

لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە، لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی نەشتەگەرییەكی گەورەو وردو دەگمەن بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا كەماوەی 10 سەعاتی خایاند.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە: نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بوو و بریتی بوو لەگواستنەوەی گۆشت و پێستی بەشێكی لەشی نەخۆشەكە بۆ شوێنی برین لەڕێگەی مایكرۆسكۆپی بەستنەوەی دەمارەكان كەزۆر ووردن و بەچاو بینینی زەحمەتە.

دەشڵێت: نەخۆشەكە كوڕێكی گەنجی كاسبكار بووە كە بەهۆی كارەباوە توشی چەند برینێكی سەخت بووە، بەهاوكاری تیمێكی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری كەپێكهاتبوون لە پسپۆڕانی نەشتەرگەری و بێ هۆشكاری و پزیشكانی پایەبڵندو ستافی بێهۆشكاری و نەشتەرگەری و تاقیگە و كارمەندان بڕیاردرا لەمكاتە سەختەدا ئەم نەشتەرگەرییە گەورەیەی بۆ ئەنجام بدرێت.

PUKmedia 

 

 

0809808.jpg

9697.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket