riklam

نیودەلهی هیندستان بەتەواوی کەرەنتینە دەکرێت

جیهان 05:55 PM - 2020-03-23
.

.

ناریندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هیندستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێكاری تەندروستی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هۆشداری ئەداتە هاووڵاتیان و داوایان لێدەكات بەجددی لە ماڵەكانیان بمێننەوە و خۆیان كەرەنتینە بكەن.

مۆدی لە تویتێكدا لەئەژماری تایبەتی خۆی لە پێگەی تویتەر وتویەتی: زۆربەی هاووڵاتیانی هیندستان پەرۆشی ئەوە نین خۆیان كەرەنتینە بكەن، تكاتان لێدەكەم خۆت و خێزانەكانتان رزگار بكەن، پەرۆشی جێبەجێ‌ كردنی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

نیودەلهی پایتەختی هێندستان كە زیاتر لە 18 ملیۆن كەس تێیدا نیشتەجێیە، هەتا كۆتایی ئەم مانگە بەداخراوی دەمێنێتەوە.

تا ئێستا لە وڵاتی هیندستان 415 كەس بەڤایرۆسی كۆرۆنا توشبوون، 8 توشبووش گیانیان لەدەستداوە. شارەزایانی تەندروستی ئەو وڵاتەش هۆشداری لە روودانی بازدانێكی گەورە لە توشبوون بەڤایرۆسەكە دەدەن، كە بەهۆیەوە ئاستەنگی گەورە  لەژێرخانی تەندروستی گشتی لەرزۆكی ئەو وڵاتە دروست دەبێت.

لەشاری مۆمبای ناوەندی دارایی هیندستان، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هاتووچۆو جموجۆڵەكانی شەمەندەفەریان تاكو كۆتایی مانگی ئازار راگرتوە، كە رۆژانە زیاتر لە 8 ملیۆن كەس هاتووچۆی پێدەكەن، تەنها رێگە بە كارمەندانی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی وەك چاودێری تەندروستی  دەدرێت ئوتوموبیل بەكاربهێنن.

بەهۆی مەترسی ڤایرۆسەكە، فرۆشیارانی رۆژنامەكان لە مۆمبای رەتیانكردۆتەوە كار بكەن، بۆیە رۆژنامەكان چاپ ناكرێن.

PUKmedia/ روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket