riklam

سلێمانی.. کارگەیەک دەمامک بەرهەمدەهێنێت

کوردستان 05:10 PM - 2020-03-23
.

.

بەم دواییە و بەهۆی هەڵكشانی حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و لە عیراقدا، خواست و داواكاری لەسەر  دەمامك زیادیكردووە. بۆ بەپیرەچوونی داواكاری هاووڵاتیان، كارگەیەكی بەرهەم هێنانی جلوبەرگ  لە سەید سادق، لەئێستادا بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری، دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی دەمامك و بەروانكەی بزیششكی.

ئەمیر بەهائەدین خاوەنی  كارگەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئێستادا بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و سەرانسەری عیراقدا، داواكاری لەسەر دەمامك زیادیكردووە، بۆیە بیرمان كردەوە كە لەم دۆخەی ئێستادا، جارێك واز لەبەرهەمهێنانی جلوبەرگ بهێنین، دەستبكەین بە بەرهەمهێنانی دەمامكی پزیشكی و جلوبەرگی پزیشكی.

بەهائەدین راشیگەیاند: لەو بڕوایەدام، كارگەكەمان لەسەر ئاستی عیراق لەپلەی یەكەمدا بێت لە بەرهەمهێنانی دەمامك و بەو كوالێتیە باشە، كە 5 فلتەری تێدایە.

١٢.jpg

ئەمیر بەهائەدین لەبەردەوامی لێدوانیدا بۆ سایتی PUKmedia دەڵێت: ماوەی 15 رۆژە كارگەكەمان كردۆتەوە،  18 بەرگدروو لە گەنجانی كوڕ و كچ كە خوێندنیان تەواوكردووە، كاری تێدا دەكەن، بەمەش هەلی كاركردنمان بۆ ئەم كۆمەڵە گەنجە دۆزیوەتەوە. رۆژانە كارگەكەمان 1300 دەمامك بەرهەم دەهێنێت، هەروەها بەروانكەش بەرهەم دەهێنین.

ئەمیر ئاماژە بەوە دەكات كە كارگەكەیان دەستپێشخەرییەكی باشی كردووە بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواكاری و خواستی هاوولاتیان. كوالێتی بەرهەمەكانیان لەئاستێكی باشدایە، نرخی كاڵاكانیش بەراورد بەو كاڵا بیانیانەی لەبازاڕدا هەیە زۆر كەمترە.

PUKmedia/ عەدنان جاف/ سلێمانی

٣٤.jpg

٥٤.jpg

١١١.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket